رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە خوێنی لە غەززە ڕشت: ٥٢ شەهید و زیاتر لە ٢٥٠ بریندار

لە هێرشە توندەکانی کەرتی غەززەدا لانیکەم ٥٢ فەلەستینی شەهید بوون کە هاوڵاتی مەدەنی چاوەڕوانی هاوکاری بوون. زیاتر لە ٢٥٠ کەس بریندار بوون.
سوپای رژێمی سەهیۆنی درێژە بە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە دەدات. لە بەرەبەیانی دوێنێوە لانیکەم ٥٢ فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٢٥٠ کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوە تەندروستییە ناوخۆییەکان و شایەتحاڵەکان ڕایانگەیاندووە کە هێرشەکان بە تایبەتی چادر و پەناگە و خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکارییان کردووەتە ئامانج کە خەڵکی مەدەنی و ئاوارەکان پەنایان بردووە.
ڕاگەیەندراوە کە لانیکەم ١٦ کەس لەو کەسانەی کە لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە، لە کاتی چاوەڕوانی یارمەتییە مرۆییەکاندا شەهید بوون.
قەیرانی مرۆیی لە غەززە ڕۆژانە قووڵتر دەبێتەوە. هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی لەگەڵ گەمارۆ قورسەکانی، دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاک و خۆراک و پێداویستییە سەرەتاییەکانی پاکوخاوێنی مەحاڵ کردووە. ئەو کەسانەی لە ژێر چنگی برسێتیدا هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدەن، ڕووبەڕووی زیادبوونی مردن دەبنەوە، بەتایبەتی لەنێو منداڵان و بەساڵاچووان.
ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ جەخت لەوە دەکەنەوە کە رژێمی سەهیۆنی "برسییەت و تینوێتی وەک چەک بەکاردەهێنێت" و بانگەوازی بەپەلە بۆ کۆتاییهێنان بەم کۆمەڵکوژییە سیستماتیکییەی خەڵکی غەززە دەکەن.
ئەم دڕندەییە کە لە بەر چاوی جیهاندا شانبەشانی هێرشەکان دەکرێتەوە، ڕووی ڕاستەقینەی داگیرکاری ئاشکرا دەکات. غەززە هەم بە بۆمب و هەم بە برسێتی وێران دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەشتی ئازادی حەنزەلە کە بۆ هاوکاری بۆ غەززە بەڕێوە کەوتووە بەرەو غەززە دەچێت.
ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە غەززییەکان کە جارێکی دیکە بەهۆی دەرکردنی زۆرەملێی رژێمی سەهیۆنی ئاوارە بوون، ئێستا هیچ شوێنێکیان نەماوە بۆ ئەوەی بچن.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر رایانگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی مسوڵمان و عەرەبی دەبێت ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر بۆ هاوکاری خەڵکی غەززە بگرنەبەر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٤ هەزار و ٤٧٧ کەس.